دوکتۆر مەسعوود بینەندە بەرپرسی توێژینەوەیی توێژینگەی کوردستانناسی زانکۆی کوردستان بە ئاماژە بە بەڕیوەچوونی ڕێوڕەسمی یەکەمین خەڵاتی نێودەوڵەتی قەڵەمی هەژار لە حەوتەی یەکەمی مانگی جۆزەردانی ئەوساڵی هەتاوی و هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مامۆستا هەژار، وتی: یەک هەزار بەرهەم لە بوارەکانی ڕۆمان، شانۆنامە، ئەدەبی منداڵان، زمانناسی، فۆلکلۆر، زانستە مرۆڤایەتییەکان و نێوانڕشتەکان لە ناوخۆی ئێران، هەرێمی کوردستان، کوردستانی سووریا، کوردستانی تورکیا، ئەورووپا، ئەمریکای باکوور و ئۆستراڵیا گەیشتۆتە نووسینگەی بەڕێوەبەریی ئەم خەڵاتە.
ناوبراو هەروەها لە بەشداریی ستافی زانکۆیی لە 7 پارێزگای وڵات و هاوکار بەشداریی ناوەندە چالاکە فەرهەنگی و زانستییەکان لەو بەڕیوەچوونی خەلاتی قەڵەمی هەژار هەواڵی دا و وتیشی: بەرهەمە گەیشتووەکان لە قۆناغگەلی جۆراوجۆری تەمەن و بە زمانەکانی کوردی، فارسی و عەرەبی نووسراون.
342/
Your Comment